چوارینه کانی خه ییام
Meone.blogfa.com
بۆ بیری به‌هه‌شت و ئاگرێ که‌وتی یه چاڵ
خۆشتر له خه‌یاڵی شیرنه باده‌ی تاڵ
به‌س ترس و هومێدی بێ نیشان و به‌ڵگه
پێشینه ده‌ڵێن: که‌س به خه‌یاڵ نه‌بوه به ماڵ
Meone.blogfa.com
کوا مه‌ی؟ بڕه‌وێ خه‌م و خه‌یاڵ و خه‌وه‌که‌م
وا ڕوو به مه‌رگ گلۆر ده‌بێ ڕه‌وڕه‌وه‌که‌م
ئه‌و خشتی له خاکی من ده‌ی پێژن
نێزیکه بچێته چینی خانووی نه‌وه‌که‌م
Meone.blogfa.com
ئه‌و ڕۆژه که مردووم و له دنیا نابم
ئه‌و کاته که له‌ش تۆز و گڵی به‌ر با بم
خاکم بکه‌نه گۆزه‌ڵه ، بۆ مه‌یخانه
تا مل پڕی مه‌ی بکه‌ن ، له‌وانه‌م ڕابم
Meone.blogfa.com
مه‌یگێڕ وه‌ره مه‌ی ئاڵ بده با بینۆشم
شه‌شدانگی به‌هه‌شت به شووشه‌یه‌ک ده‌فرۆشم
فه‌رمووته: له پاش مه‌رگ به‌ره‌و کوێ ده‌م به‌ن؟
سه‌رخۆش که ده‌ڕۆم، کێوه بچم دڵخۆشم
ــــــــــــــــــــــــ Meone.blogfa.com ــــــــــــــــ
ئاخ خۆزگه له مردنا به مه‌ی شۆراوم
ژێر سێبه‌ری مه‌یخانه‌یه‌کا نێژراوم
کێ ڕۆژی قیامه‌تێ منی دێته‌وه بیر
هیچ بۆم نه‌گه‌ڕێ، له چۆمی مه‌ی خنکاوممه‌یگێڕ بگه پێم! له بێ مه‌یی ماڕووتم
ـــــــــــــــــــــ Meone.blogfa.com ـــــــــــــــــــ
تووڕم بده کووپه‌وه له دووریت سووتم
گۆڕم له په‌نا ڕه‌زان بکۆڵن. ڕه‌زه‌وان،
هه‌ڵبه‌ستێ له په‌لک و داری مێو تابووتم
ـــــــــــــــــــــ Meone.blogfa.com ـــــــــــــــــــ
چاو جوان ده مه‌ڕۆ تێری دڵم بت بینم
گوڵ چین؟ که له سه‌ر ڕوومه‌تی تۆ گوڵچینم
داخم که هه‌بێ له گێژه‌ڵووکه‌ی مه‌رگه
وه‌ک په‌لکه گوڵێ هه‌ڵده‌وه‌رێنێ ژینم
ــــــــــــــــــــــ Meone.blogfa.com ــــــــــــــــــ
ده‌م بینی که خه‌مبار و کز و داماوم
وا بیر مه‌که‌وه له مه‌رگ و که‌س ترساوم
مردن که له ڕێمه ، هه‌ر ده‌بێ ، ناترسم
ژاکاوی ئه‌وه‌م به ئاره‌زوو نه‌ژیاوم
ــــــــــــــــــــ Meone.blogfa.com ــــــــــــــــــــ
هه‌ر چه‌ندی بڵێی به به‌ژن و باڵا جوانم
ڕوومه‌ت گوڵ و چاوکه‌ژاڵ و لێو قه‌یتانم
وه‌ستایێ که وای له خاک و گڵ داڕشتم
نیازی له‌مه چی بوو؟ بۆچی کرد؟ نایزانم
ـــــــــــــــــــــ Meone.blogfa.com ـــــــــــــــــــ
هات و چوو به بێهووده مناڵی و جوانیم
پیر بووم و به بێ داخه‌که‌م و خۆزیا نیم
شاگردی زه‌مانه بووم و زۆریش چه‌وسام
وه‌ستام له هه‌موو کار و له هیچ وه‌ستا نیم
ـــــــــــــــــــــ Meone.blogfa.com ـــــــــــــــــــ
بۆ هاتمه سه‌ر زه‌وی و له به‌رچی چوونم؟
به‌هره‌ی چ بوو بۆ خودا نه‌بوون و بوونم؟
هاتووم و ده‌چم بێ وه بزانم بۆچی ؟!
پاش مردنه‌که‌ش دووره ده‌راوی ڕوونم
ــــــــــــــــــــ Meone.blogfa.com ــــــــــــــــــــ
له‌م بێخه‌به‌ری خۆمه که‌ساس و ماتم
بێهووده ده‌بوورێ ده‌م و سات و کاتم
من ببم و نه‌بم جیهان وه‌کوو خۆی وایه
مه‌یگێڕ وه‌ره لێکی ده‌وه من بۆ هاتم؟
ــــــــــــــــــــ Meone.blogfa.com ــــــــــــــــــــ
هاتن به ده‌سی خۆم نه‌بوو هێنایانم
ده‌رچوونه ده‌ریش چۆن و که‌یه؟ نازانم
سه‌د خۆزگه نه‌هاتبام ، نه‌چووبام ، نه‌ببام
له‌م گێره و کێشه‌دا ڕه‌حه‌ت با گیانم
ـــــــــــــــــــــ Meone.blogfa.com ـــــــــــــــــــ
پاک هاتمه سه‌ر زه‌وی و ده‌ڕۆم ، ناپاکم
خۆشیم که نه‌دی هه‌میشه بۆی خه‌مناکم
سوێراوی چه‌مم کڵی دڵی نێڵ داوم
ژیانیشه به با دا چووه تۆزی خاکم
ــــــــــــــــــــــ Meone.blogfa.com ــــــــــــــــــ
خوا داوی ده‌ناوه داوی ئه‌و با ناده‌م
ده‌عبایه‌کی گرت و ناوی لێ نا ئاده‌م
ڕاوی ئه‌وه، داوی ئه‌وه ، دانه‌ش هی ئه‌و
ده‌مخاته ته‌ڵه و گه‌رکیه خۆشم ڵاده‌م
ـــــــــــــ Meone.blogfa.com ــــــــــــ
گیراوه قوڕم ، خرامه قالب ، خشتم
بادراوی یه‌کێ ترم که خاوم، گشتم
چاتر له‌وه بم که هه‌م ، له‌ده‌ستم نایه
خوا ڕۆژی به‌رێ به‌و کله چاوی ڕشتم
ـــــــــــــ Meone.blogfa.com ــــــــــــ
ده‌سکاری خودایه خۆم و ئاکاریشم
بۆ هه‌رچی ده‌چم له ده‌ستی ئه‌و دا ڕیشم
هیچ کارێ به ده‌ست خۆم نییه ، هه‌رچی ده‌یکه‌م
ئه‌و پێمی ده‌کا ، هێشته گوناهباریشم
ــــــــــ Meone.blogfa.com ـــــــــــــــ
به خوێندنه‌وه کراوه فرچک گیانم
زانسته مژیم و بۆته ئاو و نانم
حه‌فتا و دوو ساڵه بیر ده‌که‌م ، ده‌خوێنم
وا تازه ده‌زانم چ له هیچ نازانم!!
ـــــــــــــ Meone.blogfa.com ــــــــــــ
زۆر کۆلکه مه‌لا و شێخ هه‌یه ڕێم پێ ده‌گرن
لایان هه‌ڵه‌یه له ژینی خۆشم بدوێم
خزمینه ! نه‌زانین چ به‌ڵایه‌کی زله
هاتوومه جیهان ده‌بێ نه‌زانم من کێم!
ـــــــــــــ Meone.blogfa.com ــــــــــــ
ڕۆژ گه‌وریه ، چۆن به تۆپه قوڕ وه‌یشێرم
زانام به گه‌لێ نهێنی ، خۆ ده‌بوێرم
زۆر پڕ له گه‌واهێراته ده‌ریای بیرم
ده‌رخستن و شاندانی به که‌س ناوێرم
ــــــــــــ Meone.blogfa.com ـــــــــــــ
سه‌رکۆنه‌که‌ران ده‌ڵێن که: مه‌ستی باده‌م
من گوێچکه به‌وان ته‌وس و توانجان ناده‌م
سه‌رخۆشم و مه‌یخانه په‌رستم بۆچی؟
هه‌ربۆیه که خۆ له خۆپه‌رستی لاده‌م
ـــــــــــــ Meone.blogfa.com ــــــــــــ
ما هم در این دنیا سهمی دار یم.وبلاگ میوان(مهمان)